سەردێڕ:

دانەغاز لەسەر راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر روونکردنەوە دەدات

PM:02:44:02/12/2025

5684 جار خوێندراوەتەوە

كۆمپانیای دانەغاز دەڵێت، ئەو دەنگۆیەی ماڵپەری ئەلمۆنیتۆر سەبارەت بەوەی لەلایەن نووسینگەی سودانی داوایان لێكرابێت بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر رابگرن، بێ بنەمایە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆمپانیای دانەغاز وتی، ئەو هەواڵەی ماڵپەڕی ئەلمۆنتیۆر، کە دەڵێت نووسینگەی سودانی داوایکردووە بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر رابگرن، بە تەواوی هەڵە و بێ بنەمایە و سودانی بە روونی رایگەیاندووە، کە دەیەوێت بە زووترین کات بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر دەستپێبکاتەوە.

وتیشی، سوپاسی تایبەتی سەرۆکوەزیران و نوسینگەکەی دەکەن بۆ پاڵپشتی و وەڵامدانەوەی خێرایان و سوپاسی بەرپرسانی تری عێراق دەکەن، بۆ سەردانی بەپەلەیان بۆ کێڵگەی کۆرمۆر و لێکۆڵینەوەی بەپەلە لەسەر رووداوەکە.

هاوکات، پێشتر ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر لە چەند سەرچاوەیەكەوە وتبووی، سودانی داوای لە كۆمپانیای دانەغاز كردووە، بەرهەمهێنانی غازی سروشتی رابگرێت تا لیژنەی لێكۆڵینەوە كارەكانی تەواو دەكات.













گەلەری