شاندی دەم پارتی بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان بەرەو ئیمڕاڵی بەرێکەوتن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئامانج لە سەردانیکردنی شاندەکە ئەوەیە کۆببنەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان و پرسی ئاشتی لە تورکیا تاوتوێ بکەن، لەدوای سەردانەکەی وەفدی کۆمسیۆنی تورکیا بۆ ئیمــڕاڵی.
شاندەکەی دەم
پارتی پێکهاتوون لە، پەروین بوڵدان
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، میدحەت سانجار پەرلەمانتار و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ
پارێزەری نوسینگەی یاسایی سەدە.
هاوکات، ئەم سەردانەی شاندی ئیمڕاڵی
لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو شاندێكی كۆمسیۆنی پەرلەمانی توركیا كە لە سێ ئەندام
پێكهاتبوون، سەردانی ئیمڕاڵیان كردو لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان كۆبوونەوە، بەڵام
تائێستا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە ئاشكرا نەكراوە