سەردێڕ:

رۆیتەرز: سەرۆکی ڤەنزوێلا ئامادەیی دەربڕیوە وڵاتەكەی بەجێبهێڵێت

PM:02:15:02/12/2025

820 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا، ئامادەیی دەربڕیوە بۆ جێهێشتنی وڵاتەکەی بەو مەرجەی کە خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی لێخۆشبونی یاسایی تەواو وەربگرن.


ئرمڕۆ سێشەممە ٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز، نیکۆلاس مادۆرۆ داوای کردووە سەرجەم سزاکانی ئەمریکای لەسەر هەڵبگیرێت و کۆتایی بەو دۆسیە باڵایانە بهێنرێت کە لەبەردەم دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان رووبەڕووی دەبێتەوە.

ئاژانسی دەشلێت، مادۆرۆ داوای ئەوەیشی لە ترەمپ کردووە ئەو سزایانە هەڵبگرێت کە بەسەر زیاتر لە ١٠٠ بەرپرسی حکومەتی ڤەنزوێلادا سەپێنراون، کە هەندێکیان تۆمەتبارن بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، یان گەندەڵی.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، ترەمپ بە تەلەفۆن لەگەڵ مادۆرۆ قسەی کرد، پێی وت یەک هەفتەی لەبەردەمدایە وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت بۆ شوێنێک کە خۆی هەڵیبژێرێت لەگەڵ خێزانەکەیدا.

 













گەلەری