PM:01:56:02/12/2025
512 جار خوێندراوەتەوە
کارەبای سلێمانی دەڵێت، بهگوێرەی نرخی سووتهمهنی له بازاڕهكاندا بۆ مانگی تشرینی دووەم، نرخی ههر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یهك ئهمپێر ٤٦ دینارە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی وتی، ئەو نرخە بۆ ئەو قەزا و ناحیانەیە، كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و مۆلیدەكانیان كاردەكەن.
سەبارەت بە مۆلیدەی
پرۆژە نیشتەجێبووەکان وتیشی، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک بۆ مانگی تشرینی دووەم بریتییە
لە ٢٩٠ دینار و ئەو پرۆژانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای
نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان ٢٧٧ دینارە.