PM:01:26:02/12/2025
3892 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی هەڵەبجە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، هەر شۆفێرێک هەفتەی داهاتوو سەردانی پشکنینەکانی هەزە و بەڕاد دەکات بە مەبەستی بەناو کردنی ئۆتۆمبێل پێویستە عەقدی ئەلکترۆنی لەگەڵ خۆی بهێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە وتی، لە ئەگەری پێنەبوونی عەقدە ئەلکترۆنییەکەی کاروباری یاسایی بۆ ئەنجام نادرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە لە رۆژی
یەکشەممە، ٧ـی کانونی یەکەم دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.