سەردێڕ:

ئەردۆغان: پڕۆسەی ئاشتی دەرگای سەردەمێکی نوێ دەکاتەوە

PM:01:09:02/12/2025

428 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، پڕۆسەی ئاشتی دەرگای سەردەمێکی نوێ دەکاتەوە، دەوڵەت باخچەلیش دەڵێت، پرۆسەی ئاشتی هەر دەبێت بگاتە ئەنجام و پاشەکشێی لێ ناکرێت.


ئەمڕۆ ٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر پرۆسەی ئاشتی وتی، ئامانجی ئەم پرۆسەیە ئەوەیە، گەورەترین ئاستەنگەکانی بەردەم ئابووری، ئاشتی و خوشک و برایەتی نەهێڵێت.

دەشڵێت، ناوچەکە لە خوێنڕشتن و پێکدادان تێر بووە و بە پێچەوانەی ئەوانەی کە وەبەرهێنان لە خوێنڕشتن و ئاژاوەدا دەکەن، تورک و کورد و عەرەب بە برایەتی و پێکەوەیی سەردەکەون.

ئەردۆغان ئەوەشی خستەڕوو، پرۆسەی ئاشتی، گیانی خوشک و برایەتی بەهێز دەکات و هەموو پلانە چەپەڵەکان پووچەڵ دەکاتەوە، باسی لەوەشکرد، با کەس گومانی لەوە نەبێت پێکەوە ئامانجەکان بەدی دەهێنن.













گەلەری