سەردێڕ:

تا درەنگانی شەو خۆپیشاندان لە خەبات بەردەوامبوو

PM:12:53:02/12/2025

600 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر ئاڵۆزییەکانی خەبات و دەرکردنی دانیشتوانی لاجان، پەیامنێرانی ئێن ئاڕ تی رایانگەیاند، تا درەنگانی شەو خۆپیشاندان لە خەبات و تۆپزاوا بەردەوام بووە و هێزەکانی پارتی تەقەیەکی زۆریان کردووە بۆ بڵاوەپێکردنیان.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە گوندی لاجان بەبیانووی پشکنین و دەستگیرکردنی چەند داواکراوێک، هێزەکانی پارتی بەزۆرەملێ گوندەکەیان بە دانیشتوانەکەی چۆڵکرد، دوای چەندین کاتژمێریش مانەوە لە دەشتاییەکانی سنورەکە و ئاوارە بوونیان، رێگەدرا هاوڵاتییەکان بگەڕێننەوە ماڵەکانیان.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتیشی، هێزی پارتی لە نزیک گوندە ماون و دانیشتوانەکەی داوا دەکەن بکشێنەوە.

لەسەر ئاوارەکردن و دەرکردنی دانیشتوانی گوندی لاجانیش، فراکسیۆنی نەوەی نوێ وتی، ئاوارەبوونی دانیشتووانی گوندی لاجان کۆڕەوەکەی ١٩٩١ بیری خەڵک دەخاتەوە و دەسەڵاتی کوردی لە گفتوگۆ تێناگات.













گەلەری