سەردێڕ:

لیژنەی ئەمنی هەولێر لەبارەی رووداوەکەی خەبات روونکردنەوەی دا

PM:12:37:02/12/2025

600 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە رووداوەکەی خەبات دەڵێت، کۆمەڵێک کەسی هاندراو هەوڵی کردەوەی ئاژاوەگێڕی، تەقە و سوتاندنی شوێنە گشتی و فەرمییەکانیان داوە و هێزە ئەمنییەکان دۆخەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر وتی، کەسێکیان بە ناوی نێچیروان عیسا میرمسو لەکاتی راکردنی لە رێگای کەرکوک دەستگیر و راپێچی بەردەم یاسا کراوە. میدیای یەکێتیش دەڵێت، ئەو کەسە لێپرسراوی کۆمیتەی خەباتی یەکێتییە.

لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر دەشڵێت، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە خەڵکی هانداوە بۆ هەڵگرتنی چەک و تەقاندنەوەی دامەزراوە ئابووری و نیشتمانییەکان، تەواوی ئەوانەی بوونەتە هۆکاری تێکدانی سەقامگیری و ئاژاوەیان ناوەتەوە، رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

 













گەلەری