PM:12:29:02/12/2025
820 جار خوێندراوەتەوە
لە خەبات تیمێکی رۆژنامەوانی ئێن ئاڕ تی لەلایەن هێزێکی پارتییەوە دەستگیرکران و بەشێکی کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانیان لەلایەن هێزەکەوە شکێندران.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لەکاتی ئەرکێکی رۆژنامەوانییان لە خەبات، شیراز عەبدوڵا پەیامنێری ئێن ئاڕ تی و نەجمەدین سدیقی وێنەگری ئێن ئاڕ تی، لەلایەن هێزێکی پارتییەوە دەستگیرکران و دەستبەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانیاندا گیرا.
هاوکات بەشێکی کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانی
تیمەکە لەلایەن هێزەکەی پارتییەوە شکێندراون و بەشێکی دیکەیشیان براون.