سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

PM:12:08:02/12/2025

448 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە، کەشناسی سلێمانیش دەڵێت، مانگی رابردوو رێژەی بارانبارین ٢٤ ملیم کەمتر بووە بەراورد بە تێکڕای بارانی ساڵانەی مانگی ١١.


ئەمڕۆ ٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کەشناسیی سلێمانیش وتی، بەپێی داتا تۆمارکراوەکانیان، نزمترین پلەی گەرما لە مانگی ١١ـی ئەمساڵ پێنج پۆینت شەش بووە و بەرزترین پلەش ٢٨ پۆینت پێنج بووە.

وتیشی تێکڕای پلەکانی گەرما لەو مانگەدا ١٥ پۆینت هەشت بووە، دەشڵێت مانگی ١١ـی ئەمسال پلەکانی گەرما یەک پۆینت شەش پلە گەرمتر بووە، بەراورد بە تێکڕای پلەی گەرمی ساڵانەی مانگی ١١ بەڵام رێژەی بارانبارین کەمتر بووە، بەجۆرێک بڕی باران لە مانگی رابردوودا ٥٨ پۆینت نۆ بووە لە کاتێکدا، تێكڕای بارانی ساڵانە لە ١١ گەیشتووەتە ٨٣ ملم.

 













گەلەری