سەردێڕ:

نرخی ئەمپێرێکی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ١١ دیاریکرا

PM:08:06:01/12/2025

5448 جار خوێندراوەتەوە

كارەبای سلێمانی نرخی كارپێكردنی مۆلیدەی ئەهلیان دیاریکرد بۆ ئەو پرۆژە نیشتەجێبووانەی تا ئێستا مۆلیدە کاریان تیا دەکات.


ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی كانونی یەكەمی ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی وتی، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی مۆلیدەی پڕۆژە نیشتەجێبووەکان ئامادەكراوە، نرخی كیلۆوات بۆ سەعاتێکی كارەبای مۆلیدەی پرۆژە نیشتەجێبووەکان بۆ مانگی تشرینی دووەم ٢٩٠ دینار.

وتیشی، ئەو پرۆژانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان ٢٧٧ دینارە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە سەرجەم پرۆژە نیشتەجێبووەکانی سنووری سلێمانی پابەندبن بەنرخەكەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.













گەلەری