مامۆستایانی چوار بەشی ئێوارانی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كرد، بەهۆی وەرنەرگرتنی شایستە داراییەكانیان.
ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، ئەمڕۆ مامۆستایانی بەشەکانی تەکنیکی میدیا، ژمێریاری، کارگێڕی کار و شیکاری نەخۆشییەکان، بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەكانیانەوە بایکۆتی دەوامیان کرد و تا مووچەکانیان وەرنەگرن ناگەڕێنەوە بۆ وانەوتنەوە.
وتیشی، مووچەی
چوار مانگی ساڵی پار و دوو مووچەی ئەمساڵیشیان لای پەیمانگایە، جگە لەوەش مافی
دارایی لیژنە و خولی هاوینەی سێ ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە.
ئاماژەی بەوەش
کرد، ئەوان ئێوارانن و مووچەکەیان لە پارەی ئەو قوتابیانە دەدرێت کە لەسەر گیرفانی
خۆیان دەخوێنن، بەڵام راگرایەتی کۆلێژی پۆلەتەکنیکی سلێمانی خۆی بێدەنگ کردووە و ئەو
مافە داراییەی هەیانە لایانە پێیاننادات.
ئاماژەی
بەوەشکرد، چەند جارێک قسەیان لەگەڵ
راگرایەتی کردووە، گوێیان لێنەگیراوە و بێسوود بووە بۆیە بە ناچاری بڕیاری
بایکۆتیان داوە و تا مووچەکانیان پێنەدرێت ناگەڕێنەوە دەوامی ئاساییان.
ئەلەند قادر - سلێمانی