PM:06:12:01/12/2025
1292 جار خوێندراوەتەوە
لەسەر پێکهێنانی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکەش بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، یەکێتی رۆڵی خۆی دەگێڕێت لە هەرێم و بەغدا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی وتی، دەبێت هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ بەدیهێنانی عێراقێكی بەهێز و سەربەخۆ کاربکات.
لەلایەکی دیکەوە، ئەندامێکی
پارتی وتی، ئەگەر یەکێتی نەیەتە پێش بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم ئەوا
جێگرەوەیان هەیە.
هاوکات، بڕیاربوو ئەمڕۆ شاندی دانووستانکاری پارتی سەردانی یەکێتی
بکات و لەسەر یەکهەڵوێستی کورد لە بەغدا گفتوگۆ بکەن، بەڵام بەپێی زانیارییەکان
کۆبوونەوەکە دواخراوە.