PM:05:53:01/12/2025
2992 جار خوێندراوەتەوە
حەیدەر هەركی، برای خورشید هەركی، کەسایەتی دیاری هەركییەكان لە قەزای خەبات لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا هەڕەشە لەو هێزە ئەمنییانە دەکات كە گەمارۆی گوندی لاجانیان داوە و دەڵێت، ئەگەر نەكشێنەوە پاڵاوگەی نەوت لە نزیك كەورگۆسك و وێستگەی كارەبا دەتەقێننەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، حەیدەر هەركی، کەسایەتی دیاری هەرکییەکان لە ڤیدیۆیەکدا کە بڵاویکردووەتەوە وتی، لە ئامادەباشیدان و ئەگەر ئەو هێزە بە زووترین کات نەکشێنەوە کە چوونەتە سەر گوندی لاجان، هێرش دەكەنە سەر پاڵاوگەی نەوت لە نزیك كەورگۆست و وێستگەی كارەبا لەو ناوچەیە.
وتیشی، داوای هاوكاری لە هەركییەكانی بادینان دەكات و پێویستە هەمووان
بێنەدەنگ و ئەم گەمارۆییەی سەر لاجان كۆتایی پێبهێنین.
هاوکات دانیشتوانی گوندەکە دەڵێن، هێزی پارتی بەبیانووی چەککردن ئاگادارکراونەتەوە، گوندەکە چۆڵ بکەن و هەڕەشەی ئەوەیان کردووە ئەگەر چۆڵی نەکەن، ماڵەکان بەسەریاندا دەڕوخێنن.
ماوهی نزیكهی ههفتهیهكه دانیشتوانی گوندهكانی دهوروبهری ههولێر
خۆپیشاندانیان دهستپێكردووە و داوایانكرد ئهو پاڵاوگه نایاساییانه دابخرێن یان
ئهو كهسانهی لهوێ كاردهكهن خهڵكی گوندهكان بن و دایانبمهزرێنن.
٢٩ـی مانگی ١١، له گوندی لاجانی سنووری ههولێر، خەڵکی گوندەکە
خۆپیشاندانیان کرد و شهڕ له نێوان خهڵكی ناڕازیی و هێزه ئهمنیهكان روویدا،
بههۆیهوه کەسێک شەهیدبوو و ١٠ کەسی تریش برینداربوون.