PM:04:57:01/12/2025
892 جار خوێندراوەتەوە
بانکی رەشید دەڵێت، دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٢ـی خانەنیشنان لە عێراق دەستپێكرد و مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی زیادکراوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات دەكات سەردانی لقەکانی بانکەکە بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەكەكانیان.
ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بانکی رەشید، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنیشیان لە سەرتاسەری عێراق دەسپێدەكات و مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیان بۆ مانگی ١٢ بەرزکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە سەرجەم خانەنشینان دەکەن سەردانی لقەکانی
بانکەکە و ناوەندەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەكەكانیان.
هاوکات، دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٢ـی عێراق لە كاتێكدایە كە دوێنی،
یەكشەممە دابەشكردنی موچەی مانگی نۆ لە
هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و تا ئێستا چارەنووسی سێ مووچەكەی تری ئەمساڵ نادیارە.