سەردێڕ:

شەش کەس وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیاریکرا

PM:03:23:01/12/2025

1572 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەكان دەڵێت، شەش كەس وەك كاندید بۆ لەئەستۆ گرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستنیشان دەكەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، عەمار عەزاوی، ئەندامی هاوپەیمانی سیادە وتی، هەرچەندە ئەو كەسانە كاندیدكراون، بەڵام ئەگەری هەیە لەدەرەوەی ئەم كاندیدانە رێكەوتن لەسەر كاندیدی تر بكرێت.

وتیشی، مەرجی سەرەكی ئەو كەسەی دەبێتە كاندیدی فەرمی ئەوەیە، خاوەنی كەسایەتییەكی سەركردە بێت، پەیوەندی وەك یەكی لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكان هەبێت، قبوڵكراو بێت و توانای بەڕێوەبردنی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەبێـت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو شەش كەسەی تائێستا بەشێوەی نافەرمی كاندیدكراون بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بریتین لە، محەمەد حەلبوسی، سابت عەباسی، سالم عیساوی، مەحمود قەیسی، محەمەد تەمیم و موسەننا سامەڕائی.














گەلەری