PM:03:10:01/12/2025
1688 جار خوێندراوەتەوە
لە خەبات، خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە دانیشتووانی گوندی لاجان دەستیپێكرد و خۆپیشاندەران رێگەی هەولێر- موسڵیان داخست.
ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، دوای رووداوەكانی گوندی لاجان، كە كەسێكی تێدا شەهید بوو و ژمارەیەكی تر برینداربوون، ئەمڕۆ هێزەکانی پارتی چوونە ناو گوندی لاجان و بە بیانووی چەککردن گوندەکەیان بە خەڵک چۆڵکردووە. گەڕان بەدوای چەك، داوایان لە خەڵك كردووە گوندەكە چۆڵ بكەن.
خەڵكی گوندی لاجان
سەربە هۆزی هەركین و دانیشووانی ئەم گوندە دەڵێن، بەهۆی پاڵاوگەی لانازەوە ژینگەی
ناوچەكەیان پیست بووەو توشی گرفتی تەندروستی بوون، و هەندێكی تریان داوای هەلی كار
دەكەن لە پاڵاوگەكە.
پێش هەڵبژاردنی
پەرلەمانی عێراق لە ١١ـی ١١، بەڵێنیان بە بەشێك لە خەڵكی ناوچەكە داوە وەكو شۆفێری
تانكەر لە پاڵاوگەكە هەلی كاریان پێبدەن، بەڵام ئەم بەڵێنە جێبەجێ نەكراوە و ئەمە
بووە بە سەرچاوەی گرژییەكانی ناوچەكە.