PM:01:18:01/12/2025
1512 جار خوێندراوەتەوە
پارتی بە زەبری هێز گوندی لاجانی بە دانیشتوانەکەی چۆڵکرد و زیاتر لە ٢٠ کەسیشیان دەستگیرکردووە و لەرێگەی سەگی پۆلیسییەوە ماڵەکان دەپشکنن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، هێزێکی زۆری پارتی لە شەوی رابردووەوە گەمارۆی گوندی لاجانیان داوە و تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ کەسیان لە گوندەکە دەستگیرکردووە، هێزەکەی پارتیش بەبیانووی چەککردن، گوندی لاجانیان بە دانیشتوانەکەی چۆڵکرد و وەک شایەتحاڵەکان دەڵێن، هەڕەشەی ئەوەیان کردووە ئەگەر چۆڵی نەکەن، ماڵەکان بەسەریاندا دەڕوخێنن.
پەیامنێری ئێن ئار تی رایگەیاند،
سەدان ژن و پیاو و منداڵ و پیر و گەنج، گوندەکەیان بە زەبری هێز پێ چۆڵکراوە و لە
دەرەوەی گوندەکە بە هێزی پارتی گەمارۆ دراون.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، لەکاتی چونی هێزە
سەربازییەکە بۆ سەر گوندی لاجان، هێڵەکانی تەلەفۆن و ئینتەرنێت لە سنورەکە
بچڕێنران بەجۆرێک هاوڵاتیانی گوندی لاجان بەتەواوەتی پەیوەندیان
لەگەڵ دەرەوەدا بچڕا.