سەردێڕ:

یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت

PM:12:23:01/12/2025

856 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شاندی دانووستانکاری پارتی لە هەولێر سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکات و سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و عێراق کۆدەبنەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی زانیاریەکان شاندی دانوستانکاری پارتی لەسەر پێکهێنانی حکومەتی عێراق سەردانی یەکێتی دەکەن، هاوکات هەمان شاند پێشتر سەردانی بەشێک لەو لایەنانەی دیکەیان کرد کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کورسیان بەدەستهێناوە.

دوێنێ یاریدەدەری مەکتەبی رێکخستنی پارتی وتی، ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و عێراق کۆدەبنەوە.

ئەو بەرپرسەی پارتی بە میدیای حزبەکەی وتبوو، پارتی دەست بە سەردانی لایەنەکان دەکاتەوە سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت و دەشڵێت، بریارە ئەمڕۆ لەگەڵ یەکێتی کۆببێتەوە.

باسی لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆلەسەر دابەشکردنی ئەو پۆستانەی کە ماوە دەکرێت و هاوکات پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقیش تاوتوێ دەکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە، نزیکەی سالێک و دوو مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی تێپەڕیوە و هێشتا پەرلەمان دەستبەکار نەبووە و حکومەتی نوێ پێکنەهێنراوە












گەلەری