سەردێڕ:

کۆمسیۆن: رێکارەکانی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان تەواوبوون

PM:12:14:01/12/2025

660 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، سەرجەم رێکارەکانی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان تەواوبوون و پێشکەشی دەستەی دادوەری کرا.


ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن وتی، دوای ئەوەی دەستەی دادوەری پێداچونەوەی سەرجەم تانەکان تەواو دەکات، ئەنجامی تەواوی هەڵبژاردنەکان دەنێردرێت بۆ دادگای باڵای فیدراڵی بۆ پەسەندکردنی.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمسیۆن سەرجەم تانەكانی تەواوکردووە و راسپاردەکانی سەبارەت بە تانەکان پێشکەش کردووە و ئێستا کارەکان لای دامەزراوەی دادوەرییە، کە ناتوانرێت پابەند بكرێن بەو ماوەیەی دیاریکراوە کە ١٠ رۆژە، هەندێک لە تانەكان رێکاری تەکنیکی یان یاسایی لەخۆدەگرێت کە پێویستە بگەڕێندرێتەوە بۆ کۆمسیۆن بۆ روونکردنەوە یان بۆ تەواوکردنی رێکارە تەکنیکییە پێویستەکان.

هاوکات دەڵێت، دوای وەرگرتنی کۆتا تانە لە کۆمسیۆن و تەواوکردنی رێکارەکانی، دەستەی دادوەری پابەند دەبێت بەو ماوەیەی کە لە رووی یاساییەوە دیاریكراوە کە ١٠ رۆژە.

وتیشی، دەستەی دادوەری بەردەوامە لە کارەکانی، ژمارەیەکیش لەو تانانەی کە گەیشتوونەتە دەست کۆمسیۆن رەتکردنەوەیان لەلایەن دەستەی کۆمسیاریانەوە پەسەندکراوە.













گەلەری