سەردێڕ:

لە سلێمانی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:11:32:30/11/2025

13104 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا لەگەڕەکی عەلی کەمال لە سلێمانی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، سامان نادر، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەمشەو ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە پیاوێک گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رووداوەکە لە گەڕەکی عەلی کەمال بووە و بە وتەی شایەتحاڵەکان هۆکارەکەی شۆرتی کارەبا بووە، ئەو کەسەشی گیانی لەدەستداوە پیاوێکی بەتەمەنە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تیمەکانی فریاگوزاری و تەندروستی لە شوێنی رووداوەکەن و سەرقاڵی گواستنەوەی تەرمەکەن بۆ پزیشکی دادی سلێمانی.












گەلەری