سەردێڕ:

لەبارەی دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز روونکردنەوە دەدرێت

PM:06:48:30/11/2025

1408 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی هاوڵاتیانی سنووری ناحیەی دوبز و پردێ گوێیان لە دەنگی تەقینەوەیەکی بەرز بووە، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دەنگەکە تەقاندنەوەی ژمارەیەکی زۆری مین و تەقەمەنی کۆنە و هیچ شتێکی تر رووینەداوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە سوپای عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، دەنگی تەقینەوەکەی پردێ ژمارەیەکی زۆری پاشماوەی مین و تەقەمەنی کۆنە کە تەقاندوویانەتەوە و دڵنیایی دەدەن هیچ شتێکی تر لەو ناوچانە رووینەداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەقاندنەوەی مین و تەقەمەنییە کۆنەکان لە چۆڵاییەکدا بووە و زیانی گیانی و ماددی نەبووە.



سۆران محەمەد - کەرکوک













گەلەری