PM:05:00:30/11/2025
1164 جار خوێندراوەتەوە
یاریدەدەری مەکتەبی رێکخستنی پارتی وتی، بڕیارە سبەینێ پارتی و یەکێتی سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و عێراق کۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئەو بەرپرسەی پارتی بە میدیای حزبەکەی وتووە، لەم هەفەتەیەدا پارتی دەستبەسەردانی لایەنەکان دەکاتەوە سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت و دەشڵێت، بریارە سبەینێ لەگەڵ یەکێتی کۆببێتەوە.
باسی لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکاندا
گفتوگۆلەسەر دابەشکردنی ئەو پۆستانەی کەماوە دەکرێت و هاوکات پرسی پێکهێنانی
کابینەی نوێی حکومەتی عێراقیش تاوتوێ دەکرێت.