PM:04:28:30/11/2025
1000 جار خوێندراوەتەوە
لافاوو زریانێکی بەهێز سریلانکای گرتووەتەوە و دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەش دەڵێن، تا ئێستا ١٥٩ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٢٠٣ کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ناوەندیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان بڵاویکردەوە، دوای هەفتەیەک لە بارانبارینی بەخوڕ لە سریلانکا بەهۆیەوە زریانی بەهێز ناسراو بە" دیتوا" دروستبووە و وێرانکارییەکی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە.
ئەنورا کومارا سەرۆکی سریلانکاش باری نائاسایی راگەیاند و داوای
هاوکاریی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.
بەپێی ئامارەکان، زریانەکە زیاتر لە ٢٠
هەزار خانووی وێران کردووە و نزیکەی ملیۆنێک دانیشتووی وڵاتەکە ئاوارە بوون و
بەشێکیان لەلایەن حکومەتەوە پەناگەیان بۆ دابین کراوە.