فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەڵێت، جێی شەرمەزارییە حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەو شێوەیە جوابی رۆڵەکانیان دەدەنەوە کە خۆپیشاندانێکی مەدەنییان کرد بەڵام بوونە قوربانی داواکارییەکی رەوا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، نەدەکرا هێزی ئەمنی دەسەڵات بەو شێوازە وەلامی داواکاری رەوای گەنج و لاوەکانیان بدەنەوە و تا ئێستاش گوندی لاجان بە سەربازگە کراوە و دۆخەکە ئاسای نییە، خەڵکەکە لە کەش و هەوایەکی ناخۆشدا دەژین.
وتی، ئەمە یەکەم و دوا رووداو نییە
ئەگەر بێت و ئەقڵییەتی حوکمرانی بەو شێوازە لە هەرێم بەڕێوە ببرێت و لە ٢٠١١ـەوە
تا ئێستا دەیان رووداوی هاوشێوە روویداوە کاتێک، هاوڵاتیان و مامۆستایان و چین و
توێژە جیاوازەکان داوای مافی خۆیان، هەلی کار و دامەزراندن دەکەن بۆ بژێوی ژیانیان و دێنە سەر شەقام، بەڵام بە گوولە وەڵامدەدرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەیاننامەیان دەرکردووە و دەڵێن،نابێت هاوڵاتی و خۆپیشاندەر کە داوای مافی
خۆیان دەکەن بە گوولە وەڵامبدرێنەوە و
هەروەها دوێنێ لە ناو گوندەکە ئامادەبوون و خەڵک لە هەر شوێنی پێویستی بە ئەوان
بێت خزمەتکاری ئەو خەڵکەن.
هاوکات، داوا دەکەن هەرچی زووە ئەو هێزانە بکشێننەوە، هەروەها یاسا
سەروەربێت و ناکرێت ئەو کارە پەردەپۆش
بکرێت.
سەبارەت بە دۆخی بریندارەکان وتی، باری تەندرووستی یەکێک لە بریندارەکان
ناجێگیرە و لە چاودێری چڕە و ئەوانی تر تا رادەیەک باری تەندروستییان جێگیرە.