PM:12:59:30/11/2025
1032 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری کارەبا دەڵێت، پێشبینیدەکەین تا کاتژمێر چواری ئەمڕۆ، دۆخی کارەبای نیشتیمانی ئاسایی بێتەوە و بگەڕێتەوە دۆخی جاران.
ئەمڕۆ یەکشيممە ٣٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم لە لێدوانێکدا وتی، بەهۆی هێرشەکانی کۆرمۆر ماوەی زیاتر لە ٧٢ کاتژمێرە کارەکان وەستاون و ئیستا دوو هەزار مێگاوات کارەبا بەردەستە و بەرەو چوار هەزار و ٥٠٠ مێگاوات دەچن و تا چەند کاتژمێرێکی دیکە دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، تا ئێستا کێشەی ئەو کۆگایە چارەسەرنەکراوە کە کرایە ئامانج لە هێرشەکەی
کۆرمۆر و تا کێشەی کۆگاکە چارەسەر دەبێت، لەرێی ١٥٠ تانکەرەوە غاز بۆ وێستگەکانی
کارەبا دەگوازرێتەوە.