PM:10:19:29/11/2025
3452 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لەگەڵ کۆمپانیای دانە غاز گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر، دەشڵێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کارەبا دەگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، کۆمپانیای دانە غازی دڵنیاکردووەتەوە لەوەی، لەگەڵ حکومەتی عێراق هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشە تیرۆریستییەکان و بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە و رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی لە داهاتوودا.
دەشڵێت، لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کار دەکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی پاراستنی و ژێرخانی ئابووری و وەبەرهێنانەکانیان.
وتیشی، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەیانکردووە و پێیانوتوون کە پێویستە ئەنجامدەرانی ئەو کردەوەیە بە سزایی یاسایی بگەیەنرێن، چونکە عێراق ناتوانێت وەبەرهێنان بەرەوپێسش ببات ئەگەر میلیشیا و گروپی چەکداری لە یاسا دەرچوو بتوانن بە ئاسانی کێشە بۆ وەبەرهێنانی عێراق بکەن.