PM:09:52:29/11/2025
1484 جار خوێندراوەتەوە
نێردەی ئەمریکا بۆ عێراق دەڵێت، عێراق دەتوانێت رۆڵێکی گەورەتر لە ناوچەکە ببینێت، بە مەرجێک پرسی چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بە تەواوی چارەسەر بکرێت و شکۆی دامەزراوە فەرمییەکان بپارێزرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق رایگەیاند، دوورخسستنەوەی چەک لە سیاسەت، تاکە رێگەی بنیاتنانی عێراقێکی بەهێزە.
دەشڵێت، هیچ ئابوورییەک گەشە ناکات و هیچ هاوبەشییەکی نێودەوڵەتی سەرکەوتوو نابێت لە ژینگەیەکدا کە سیاسەت تێکەڵ بە هێزی نافەرمی بووبێت.
وتیشی، ئێستا دەرفەتێکی مێژوویە بۆ ئەوەی عێراق وێنەی خۆی بگۆرێت بۆ دەوڵەتێک کە لەسەر بنەمای یاسا.