PM:05:28:29/11/2025
1284 جار خوێندراوەتەوە
روانگەی ئیکۆی عێراقیی دەڵێت، زیانی رۆژانەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر زیاتر لە حەوت ملیۆن دۆلارە و سێ هەزار مێگاوات کارەباش کەمیکردوە.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، روانگەی ئیکۆی عێراقیی لە راپۆرتێكى لهبارهى هێرشهكهى سهر كۆمۆرهوه دەشڵێت، بەهۆی وەستانی بەرهەمهێنانی غاز لەکێڵگەی غازی کۆرمۆر لەهەرێم، زیانی دارایی رۆژانە گەیشتووەتە حەوت ملیۆن و ٤١٠ هەزار دۆلار.
ئاماژەی بەوەشکرد،
کێڵگەی کۆرمۆر پێش هێرشەکە، رۆژانە ٥٣٠ ملیۆن پێ سێجا غازی سروشتیی بەرهەمدەهێنا
کە نرخی یەک ملیۆن پێ سێجا نزیکەی ١٠ هەزار دۆلارە و رۆژانە هەزار و ٥٨٠ تۆن غازی (LPG)و نزیکەی ٢٢ هەزار
بەرمیل غازی کۆندێنسەیتی بەرهەمدەهێنا.
هاوکات، پێشتر کەمال محەممەد،
وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی، بەهۆی هێرشەکەی سەر کۆرمۆرەوە سێ
هەزار مێگاوات بەرهەمی کارەبا کەمیکردوە، بەوەش کارەبا بەڕێژەی ٪٨٠ کەمیکردوە رۆژانە
تەنها چوار بۆ شەش کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتییان دەدرێت.