سەردێڕ:

خشتەی مووچەی مانگی نۆ بڵاوکرایەوە

PM:02:01:29/11/2025

2196 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارای هەرێم خشتەی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە و بڕیارە سبەینێ دابەش بکرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچوو خشتەی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە و دەڵێت، رۆژی یەکشەممە دابەش دەکرێت و رۆژی چوارشەممە کۆتایی بە دابەشکردنی دێت.

 

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، سبەینێ وەزارەتەکانی (خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە، ، زیندانییە سیاسییەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، تەندروستی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی)مووچەی مانگی نۆ وەردەگرن.

هاوکات، رۆژی دووشەمە مووچەی (دەستەکانی مافی مرۆڤ و دەستپاکی و وەبەرهێنان و ژینگە و دەزگای مین و کۆمسیۆن و دیوانی چاودێریی دارایی و وەزارەتەکانی ناوخۆ و دارایی و ئاوەدانکردنەوە و خاوەن پێداویستی تایبەت) دابەشدەکرێت.

هەر رۆژی دووشەممە موچەی وەزارەتەکانی (داد ، پلاندانان ، بازرگانی ، سامانە سروشتیەکان ، کشتوکاڵ ، شارەوانی ، کاروباری کۆمەڵایەتی ، کارەبا ، رۆشنبیری ، ئەوقاف، هێزی زێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن و سێ سەرۆکایەتیەکە) دابەشدەکرێت.

ئەوەش هاتووە، رۆژی سێ شەممە مووچەی (وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ ، ئاسایش و پۆلیسی نەوت و غاز) دابەشدەکرێت.

 



 


 


 













گەلەری