سەردێڕ:

پلاندانانی عێراق: تێکڕای رێژەی هەڵاوسانی مانگانە و ساڵانە دابەزیووە

PM:01:53:29/11/2025

832 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، بەراورد بە مانگی رابردوو رێژەی هەڵئاوسان لەسەدا سفر پۆینت سێ کەمیکردووە، بەتایبەت نرخی مادە خۆراکیەکان و خانووبەرە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، عەبدولزەهرە هەنداوی، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پلاندانانی عێراق وتیشی، کەمبوونەوەی هەڵاوسان بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی نرخی کەرتی خانووبەرە و نیشتەجێبوون کە بە ڕێژەی ٪١ دابەزینی تۆمارکردووە.

هاوکات وتیشی، نرخیخۆراک و خواردنەوە غازییەکان بەرێژەی لەسەدا سفر پۆینت پێنج دابەزیووە و هەندێک کەرتی دیکە رێژەی پێشووی هەڵاوسانیان پاراستووە.













گەلەری