سەردێڕ:

مووچەی مانگی نۆ گەیشتە هەرێم؛ کەی لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە؟

PM:12:14:29/11/2025

1312 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە کرد کە بڕەکەی ٩٤١ ملیار دینارە. بڕیاره‌ له‌ نزیكترین كاتدا وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ بڵاوبکاتەوە و دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ بکرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕی ٩٤١ ملیار و ٨٧٤ ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی بڕیارە دوای ئەنجامدانی رێکارەکان سبەینێ یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت و لە ماوەی چەند رۆژێکی کەمدا تەواوی مووچەخۆران و فەرمانبەران مووچەکانیان وەربگرن.












گەلەری