سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی: هێرشکردنە سەر کۆرمۆر تاوانێکی تیرۆرستی گەورەیە

PM:12:54:27/11/2025

688 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەڵێت،ئەم هێرشە بە ئامانجگرتنی ژیان و گوزەرانی رۆژانەی خەڵک و ژێرخانی ئابوریی هەرێم و هەموو عێراقە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، چەند بارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابوریی هەرێم پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و پێویستی بە هەنگاویی کردەییە.

وتیشی، ئەرکی حکومەتی فیدراڵە بە خێرایی بکەران و ئەوانەی لە پشت ئەم هێرشەوەن بۆ رای گشتی ئاشکرابکات و رووبەڕووی ســزا و لێپرسینەوەی یاساییان بکاتەوە، ئەم جۆرە هێرشانە لەلایەن گروپ و هێزی دەرەوەی دەوڵەت چیتر قبوڵکراونییە و ناسەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لێدەکەوێتەوە، هەربۆیە هەنگاوی سەرەکیی حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێت کۆتاییهێنان بەم دۆخە و سزادان و کۆکردنەوەی گروپ و هێزە چــەکدارەکانی دەرەوەی دەوڵەت بێت.













گەلەری