PM:12:47:27/11/2025
7556 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، به هۆی راگرتنی بەرهەمی کێڵگه ی غازی کۆرمۆر له شاری سلێمانی ١٢٠٠ مێگاوات كارەبایان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق وتی، بەهۆی راگرتنی گرێبەستی کڕینی کارەبا لە وێستگەکانی وەبەرهێنانی کارەبای تایبەت لە هەرێم، تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەزار و ٢٠٠ مێگاوات كارەبای لەدەستداوە لە ئەنجامی داخستنی کێڵگەی غازی کۆرمۆرەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ، کێڵگەکە زیانێکی ماددی بەرچاوی لێکەوتووەتەوە و ٪٨٠ـی توانای بەرهەمهێنانی کێڵگەکە پەکیکەوتووە.