PM:12:23:27/11/2025
900 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای دانەغاز راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی دوێنێ شەوی سەر کێڵگەی کۆرمۆر بڵاوکردەوە و دەڵێت، هێرشەکە هێرشی مووشەکی بووە و زیانی گیانی نەبووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کۆمپانیای دانە غاز لە راگەیەندراوێکدا وتی، بەرهەمهێنانی غازیان راگرتووە لە کێڵگەکە و کۆگایەکی عەمبارکردنی شلەمەنییان لە کێڵگەی کۆرمۆر بەموشەک کراوەتە ئامانج.
هاوکات، شەوی رابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر و هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی هەبوو، لە ئێستادا بەرهەمهێنان
راگیراوە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە.