AM:10:43:27/11/2025
1680 جار خوێندراوەتەوە
ئاگرەکەی کێڵگەی کۆرمۆر کۆنتڕۆڵکرا و داواش لە کارمەندانی کێڵگەکە
کراوە، بگەڕێنەوە دەوام.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ کراوە و دۆخەکە ئاسای بۆتەوە.
هاوکات، ئیدارەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر، داوای لە کارمەندەکانی کردووە بەگەڕێنەوە بۆ دەوام و پشووی سەرجەم کارمەندەکانی هەڵوەشاندووەتەوە.
شەوی رابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەهۆیەوە چەند تەقینەوەیەک روویاندا و ئاگرێكی گەورە کەوتەوە.