کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی ئەمشەو هێرشێک کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر کە گومان دەکرێت هێرشەکە بە دوو درۆنی خۆکوژ ئەنجام درابێت، چاوگێک لەناو کێڵگەکەش دەڵێت، کۆگایەکی نەفتا و سێ شەمعی بارکردنی نەفتای کردووەتە ئامانج و خەزانەکە گڕی گرتووە و ئاگرەکە بۆ شەمعە و تاوەرەکان گوازراوەتەوە.
چاوگێک لەناو کێڵگەی کۆرمۆر بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی هێرشەکەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هەناردە و بەرهەمهێنانی غاز بەتەواوەتی راگیراوە و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا لەهەرێم کەمبووەتەوە .
وتیشی، لە ساتی
پێش هێرشەکە سیستمی راداری کێڵگەی کۆرمۆر زەنگی لێداوەو هەست بە هاتنی درۆن کراوە
و کارمەندانی کێڵگەکە رەوانەی ژێر پەناگە کۆنکرێتیەکان کراون.
ئاماژە
بەوەشکراوە، هێرشەکە کۆگای نەفتای کردووەتە ئامانج کە لە تایبەتە بە بەشی نوێی
پەرەپێدراوی کۆرمۆر بەڵام لە ناو بەشە کۆنەکەی کێڵگەکەدایە و بەبۆڕی نەفتای بەشە
نوێیەکەی پێ دەگات .
دوای هێرشەکە
جگە لە راگرتنی بەرهەمهێنان و هەناردەی غاز کارکردن لەسەرجەم بەشەکانی کێڵگەکە راگیراو
دەیان تیمی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگری کۆگاکەن.
لەدوای هێرشەکە
هێزە ئەمنیەکانی نزیک کێڵگەکە کێوماڵ و بەدواداچوونێکی فراوانیان دەست پێکردووە و
لە ئینزاردان و خەریکی لێکۆڵینەوەن لە سەرچاوەی هێرشەکە .