سەردێڕ:

وەزارەتی كارەبا بۆ ئێن ئاڕ تی: بەهۆی هێرشەکەوە ٨٠٪ـی کارەبای هەرێم كەمدەبێتەوە

AM:12:37:27/11/2025

3552 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم دەڵێت، بەهۆی وەستانی ناردنی گاز لە كێڵگەی كۆرمۆرەوە بۆ وێستگەكانی كارەبا، ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا بە رێژەی ٧٥٪ تاوەكو ٨٠٪ كەمدەبێتەوە.


ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی بەئامانجگرتنی كێڵگەی كۆرمۆر، ناردنی غازی سروشتی بۆ وێستگەكانی کارەبا بەتەواوی وەستاوە و بەهۆیەوە وزەی كارەبا بە رێژەیەكی زۆر دادەبەزێت.

هاوکات دووپاتیشی كردەوە، "لە بڕینێكی لەناكاوی لەمجۆرە، سەرجەم یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دادەبەزن، هەموو هەوڵێك دەدەین كە كوژانەوەی گشتی لە هێڵە گشییەكان روونەدات، یان لانیكەم دەزگا و كاروبارە خزمەتگوزارییەكان نەوەستن".
وتیشی، "هێشتا نازانین بەتەواوی چی روویداوە، تیمەكانمان دەچن بزانین ئاستی زەرەر و زیانەكان چەندە، ئەگەر تەنانەت ئەمشەو هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا دەستپێبكاتەوە، ئینجا زیانەكانی بۆ سەر وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر بەردەوام دەبێت".



هۆگر هەڵگورد - سلێمانی












گەلەری