PM:11:40:26/11/2025
1112 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک پێش ئێستا ئاگرێکی گەورە لە بەشی ئێڵ پی جی کێڵگەی کۆرمۆر کەوتووەتەوە، گومان دەکرێت بە مووشەک هێرشی مووشەکی بێت. چاوگێک لەناو کێڵگەکە بە ئێن ئاڕ تی وت، زیانەکان تەنیا زیانی ماددییە و تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، چاوگێک لە کێڵگەی کۆرمۆر بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک لەمەوبەر دوو جار هێرش کراوەتە سەر کێڵگەی کۆرمۆر و لە نزیک غازەکەی داوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، تا ئێستا زیانەکانی ئەو هێرشە نەزانراوە و ناشزانرێت هێرشەکە لە کوێوە
کراوە، لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشەکە دەستیپێکردووە.
ئەو چاوگە باسی
لەوەشکرد، زیانەکان تەنیا زیانی ماددییە و تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی تۆمار
نەکراوە.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، رۆژی دووشەممەی رابردوو جارێکی دیکە دوو درۆنی دیکە بەسەر کێڵگەکەدا
سوڕانەوە و دوای لێدانی زەنگی ئاگادار کردنەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەیان
لێ کراو خرانە خوارەوە.