سەردێڕ:

شاندێکی یەکگرتوو سەردانی یەکێتی کرد

PM:04:17:26/11/2025

796 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی شاندێکی یەکگرتوو سەردانی یەکێتی کرد و گفتوگۆی چەند پرسێکیان کرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، شاندێکی یەکگرتوو سەردانی یەکێتییان کرد و کۆبوونەوە و باس لەو دەسپێشخەرییانە کرا کە یەکگرتوو دەیکات بۆ کۆبوونەوەی لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی عێراق.

لە کۆبوونەوەکە گفتووگۆ کرا لەبارەی گۆڕانە سیاسییەکانی هەرێم و عێراق و هەردوولا سورن لەسەر یەکڕیزی و هەڵوێستی هاوبەشی لایەنە کوردییەکان.

هاوکات، شاندەکەی یەکگرتوو پێکهاتبوو لە مستەفا عەبدوڵا و سەمیر سەلیم، ئەندامانی یەکگرتوو و دوو ئەندامی یەکێتی کە پێکهاتبوون لە سەرکەوت زەکی و یوسف گۆران پێشوازییان لێکردن.













گەلەری