سەردێڕ:

ئێران مانگی دەستکرد دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان

PM:03:38:26/11/2025

1100 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی ئێران دەڵێن، بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو سێ مانگی دەستکرد بنێردرێنە بۆشایی ئاسمان.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئاژانسێکی هەواڵی ئێران دەڵێت، حکومەتی ئێران بڕیاریداوە یەکشەممەی داهاتوو سێ مانگی دەستکرد بنێرێتە بۆشایی ئاسمان بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری جۆراوجۆر لە بوارەکانی، کشتوکاڵ، ژینگە و سەرچاوەکانی ئاو.

دەشڵێت، مانگە دەستکردەکان ناویان، زەفەر-٢، پایا، و کەوسەر١.٥ـە و لە چوارچێوەی بەرنامەیەکدا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، مانگی دەستکردی کەوسەر ١.٥ دەخرێتە ناو خولگەی زەوییەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ هەڵدانی مانگە دەستکردەکان سوودوەردەگرن لە موشەکی هەڵگری سۆیوز و هەڵدانی مانگە دەستکردەکە لە رووسیا دەبێت.













گەلەری