PM:03:07:26/11/2025
684 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەكۆی ٨٧٢ تانەی هەڵبژاردن، وەڵامی ٥٢٨ تانەیان ئامادەكردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، كۆمسیۆن وەڵامی ٤٠٦ تانەی هەڵبژاردنی ئامادەكردووە و كاروانی یەكەمی رەوانەی دەستەی دادوەریی کراوە و ٣٦ تانەی رەتکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، كۆمسیۆن وەڵامی ١٢٢ تانەی تری ئامادەكردووە و بە
مەبەستی بڕیاردان و یەکلایکردنەوە رەوانەی دەستەی دادوەری دەکرێت.