سەردێڕ:

بڕیاری درێژکردنەوەی مامەڵەی حەج درا

PM:12:15:26/11/2025

2172 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، ماوەی راییکردنی مامەڵە و تێچووی حەج بۆ ماوەی هەفتەیەک درێژکرایەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ماوەی راییکردنی مامەڵە و تێچووی حەج بۆ رۆژی پێنجشەممە درێژکرایەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نووسینگەکانی حەج و عومرە لەسەرجەم شارو ئیدارە سەربەخۆکان لە کاتژمێر ٨:٣٠ـی بەیانی مامەڵەی حاجیان رایی دەکەن تاوەکو کاتژمێر ٤ـی ئێوارە.

هاوکات، بریار وابوو رۆژی پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەم کۆتا وادەی راییکردنی مامەڵەکانیان بوو بەڵام ئەمڕۆ بڕیاردرا درێژبکرێتەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک.













گەلەری