AM:09:59:26/11/2025
664 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە ١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥ تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن لە سەرتاسەری هەرێم ئەنجامبدرێت و پەروەردەی سۆرانیش خوێندکارانی پۆلی ١٢ ئاگادار دەکاتەوە، دەتوانن تا سبەینێ پێنجشەممە مامەڵەی دەرەکی ئەنجامبدەن بە پێچەوانەوە، مافی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکان نامێنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، پەروەردەی سۆران دەڵێت، سبەی کۆتا وادەیە بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی دەرەکی و ئەو قوتابیانەش کە مامەڵەکانیان تەواو کردووە، لە ١ـی ١٢ تا ٥ـی ١٢ سەردانی بەڕێوبەرایەتی سۆران بکەن بۆ زانینی ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان.
وتیشی، بۆ ئەمساڵی خوێندن گۆڕانکاری هاتووە بەسەر تاقیکردنەوەی بەرایدا و
قوتابییان تاقیکردنەوەی وەرزەکانی یەکەم و دووەم لە قوتابخانەکان ئەنجامدەدەن،
هاوشێوەی قوتابیانی نۆیەمی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەکان لەسەر ١٠٠ دەبێت.