سەردێڕ:

بژاردەیەکی نوێ لەلایەن پەروەردەی هەرێم سەبارەت بەو مامۆستایانەی دەیانەوێت خانەنشین ببن

AM:08:51:26/11/2025

18688 جار خوێندراوەتەوە

پەروەردەی هەرێم بژاردەیەکی خستە بەردەم ئەو مامۆستایانەی بڕیارە لە ٣١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥ خانەنشین بن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بژاردەیەکی خستە بەردەم ئەو مامۆستایانەی بڕیارە ٣١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥ خانەنشین ببن و داوایان لێدەکات فۆڕمێک پڕبکەنەوە بۆ دەربڕینی بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە خانەنشینبوون، یان بەردەوام بوون و وتنەوەی وانە تا کۆتایی وەرزی دووەمی خوێندن.

هاوکات پەروەردەی هەرێم دەڵێت، پێشنیارێکیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ پاراستنی شایستە داراییەکانی ئەو مامۆستایانەی بڕیاری مانەوە دەدەن.













گەلەری