سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبووەوە

AM:08:18:26/11/2025

568 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٢ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ ٢٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک بەرزبووەوە و بە ٥٨ دۆلار و ١٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی نەوت لە مانگەکانی رابردوودا دابەزیوە و ئەگەری رێكکەوتن هەیە لە نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، ئاگربەست لە ئۆکرانیا دەتوانێت رێگە بۆ گەڕاندنەوەی نەوتی رووسیا بکاتەوە و نرخی نەوت داببەزێت.

هەروەها، ئەگەر سزاکانی سەر رووسیا لابچن پێشبینی دەکرێت نرخی نەوتی خاوی برێنت ٥٥ دۆلار داببەزێت.













گەلەری