سەرۆکی ئەمەریکا بە ئەرێنی باس لە رێککەوتنی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا دەکات و رایگەیاند، پێم وایە لە رێککەوتنی نێوانیان نزیکین.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە وتارەکەیدا لە جەژنی سوپاسگوزاری وتی، "پێم وایە لە رێککەوتنی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا زۆر نزیکین، کە نزیکەی چوار ساڵە بەردەوامە".
لای خۆییەوە،
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی پلانی ئاشتی لە ئۆکرانیا وتی، ئاشکرایە رووسیا
هیچ نیازێکی نییە بە ئاگربەست رازی بێت و گفتوگۆ لەبارەی پلانە هەموارکراوەکەی
ئەمەریکا بکات.
سەرۆکی فەرەنسا
جەختیش دەکاتەوە، نابێت هیچ سنوورێک بۆ قەبارەی سوپای ئۆکرانیا دابنرێت، چونکە
دەبێت لە دژی هێرشەکانی رووسیا بەرگریی لە خۆی بکات.
هاوکات لەو
بارەوە بەرپرسێکی باڵای ئاگادار لە بابەتەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت، دوایین
ڤێرژنی رەشنووسی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا، بە بەراورد بە پێشنیازە
سەرەتاییەکە زۆر باشترە.
وتی، ئۆکرانیا،
ئەمەریکا و ئەورووپییەکان گۆڕانکاری ریشەییان لە پلانە پێشنیازکراوەکەدا کردووە و
زۆر باشتر کراوە، چیتر پلانە ٢٨ خاڵەکە نەماوە.
باسی لەوەشکرد،
پلانە هەموارکراوەکە رێگە بە ئۆکرانیا دەدات ٨٠٠ هەزار سەربازی هەبێت کە دەکاتە
نزیکەی هەمان قەبارەی سوپای ئێستا، لە کاتێکدا لە رەشنووسی یەکەمدا ژمارەکە بە ٦٠٠
هەزار سەرباز سنووردار کرابوو.