بانکی خانوبەرەی عێراق قەرزی خانووبەرە دەداتە هاوڵاتیان، کە بڕەکەی دەگاتە ١٠٠ ملیۆن دینار و لەماوەی ٢٠ ساڵدا دەبێت بگەڕێندرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، ریاز خەڵەف حسێن، بەرپرسی راگەیاندنی بانکی خانووبەرەی عێراق وتی، ئاستی قەرزەکە دەگاتە ١٠٠ ملیۆن دینار و بەپێی بەهای موڵکەکە دەدرێت، وەک لەلایەن لیژنەکانی هەڵسەنگاندنەوە دیاریکراوە، بەمەرجێک رووبەری موڵکەکە لە ١٠٠ مەتر چوارگۆشە کەمتر نەبێت.
وتیشی، قەرزەکان
بە پلەی یەکەم پشت بەو پارانە دەبەستێت کە لە قەرزوەرگرانی پێشوو وەرگیراون، ئەوەش
ژمارەی ئەو خەرجکردنانە دیاری دەکات، کە دەتوانرێت لە هەر خولێکی داواکاریدا بدرێن
به هاوڵاتیان.
ئاماژەی
بەوەشکرد، سیستمی ئەلیکترۆنی بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دادەخرێت کاتێک ژمارەی
داواکاران کە هاوتای بودجەی بەردەست بوو، ئەوەش پێویستی بە تۆمارکردنی خێرای
هاوڵاتیان هەیە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی فشارە پێشبینیکراوەکان لەسەر قەرزی
نیشتەجێبوون.
سەبارەت به وهرگرتنی
سودی قهرزهكان و ماوەی گەڕانەوەی، وتی، قەرزەکانی نیشتەجێبوون پاڵپشتی دەکرێن بهبێ
هیچ سوودێك دهدرێنه هاوڵاتان، جگە لە کرێی کارگێڕی جێگیر کە ٥٪، کە جارێک لە
کاتی خەرجکردنی قەرزەکەدا کۆدەکرێتەوە، ماوەی گەڕاندنەوەی پارەکەش ٢٠ ساڵە، بە
قیستی مانگانەی ٤٣٨ هەزار دینار.