PM:07:13:25/11/2025
1240 جار خوێندراوەتەوە
هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراقلە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێم وتی، دەیانەوێت رێکەوتننامەی سێ قۆڵی بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم درێژخایەن و بەردەوامبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ كەمال محمد، وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێم رایگەیاند، هیواخوازە بەردەوامبوونی رێککەوتنەکە چارەسەری هەموو ئەو ئاستەنگ و گرفتانە بکرێت کە دێتە بەردەمی لایەنەکانەوە.
وتیشی، بابەتی
هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بابەتێكی ستراتیژیی و گرنگە لەلای ئیدارەی
ئەمەریكا و پشتیوانی لە وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتی هەرێمدا دەکەن.
هاوکات بەشێكی دیکەی
كۆبوونەوەكە تایبەت کرا بە دوایین پەرەسەندنەكانی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و
سامانە سروشتییەكان، بەتایبەت چارەسەركردنی گرفتە تەكنیكییەكان و بابەتی شایستە
داراییەكانی كۆمپانیا نەوتییەكان.