سەردێڕ:

وتەبێژی یەکێتی: لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان دەرگای گفتوگۆمان كراوەیە

PM:06:19:25/11/2025

932 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، "لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان دەرگای گفتوگۆمان كراوەیە تا بە زوویی دانوستانەکان دەستپێبکەینەوە، دەشڵێت لەو رەشنووسەی لەگەڵ پارتی کردوومانە بۆ پێکهێنانی حکومەت پەشیمان نابینەوە".


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، دوای کۆبوونەوەی گشتیی حزبەکە، کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا وتی، لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان دەرگای گفتوگۆیان كراوەیە بۆ ئەوەی بتوانن بە زوویی دانووستانەكان دەستپێبكەنەوە.

دەشڵێت، "بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزاری سەرتاسەری لەهەرێمی کوردستان پێویستمان بە سازان و رێککەوتن هەیە، لەسەر داواكارییەكانیان بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم پێداگرن، لەو کارنامەیەی حکومەت کە لەگەڵ پارتی دامانڕشتووە و نزیکبووینەتەوە لە کۆتایی پەشیمان نەبووینەتەوە".














گەلەری